Home » هەواڵ » عێراق » ئامانجەکانی هاتنی کازمی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
سەردانەكەى كازمى بۆ هەرێمى كوردستان

ئامانجەکانی هاتنی کازمی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ئامانجەکانی هاتنی مستەفا کازمی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، کازمی هات بۆ پیشاندانی ئه‌وه‌ی‌‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌عیراق.

ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە ڕادیۆی فەرمی حزبەکەی ڕاگه‌یاند، هاتنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خۆی و هه‌رێمی كوردستانه‌ و دووه‌میش پیشاندانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌عیراق هه‌روه‌ك چۆن پێشتر سه‌ردانی شاره‌كانی تری عیراقی كردووه.

وتیشی، چوونی مسته‌فا كازمی بۆ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكه‌ كه‌ ئه‌و ده‌روازه ‌سنوورییانه‌ سه‌ر به‌حكومه‌تی فیدڕاڵین.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌داخه‌وه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردووشدا هه‌ریه‌ك له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند نه‌یاتوانیوه‌ پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كانی نێوانیان بن، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ تاوه‌كو ئێستا كێشه‌و گرفته‌كانی نێوانیان به‌به‌رده‌وامی بمێنێته‌وه‌.

ئەوەشی خستەڕوو، له‌ماوه‌ی ڕابردوو قوبادتاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندجارێك سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق، ئه‌مه‌ش به‌هه‌نگاوێكی گرنگ ناوده‌برێت بۆ لێكنزیكبونه‌وه‌ی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوانیانداهه‌یه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.