Home » هەواڵ » جێهان » ” ئه‌مریكا ئه‌رشیفی جوله‌كه‌كانی عێراق راده‌ستی ئیسرائیل  دەکات”
لۆگۆی هیوای کورد

” ئه‌مریكا ئه‌رشیفی جوله‌كه‌كانی عێراق راده‌ستی ئیسرائیل  دەکات”

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌رشیفی جوله‌كه‌كانی عێراق له‌ساڵی 2003 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ بۆ واشنتن گواسترانه‌وه‌، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سه‌رجه‌میان راده‌ستی ئیسرائیل بكرێن

عه‌لی جاسم حه‌میداوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا نیه‌تێكی راسته‌قینه‌ی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی جوله‌كه‌كان نیه‌، به‌شێك له‌و ئه‌رشیفانه‌ش به‌نرخن و مێژوه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌دان ساڵ پێش 2003.

وتیشی، ” ئه‌رشیفی جوله‌كه‌كان گرنگی تایبه‌تی بۆ عێراقیه‌كان هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی مێژویه‌كی كۆنیان له‌ عێراقدا هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ساڵی 2003دا هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌رشیفانه‌یان بۆ واشنتن گواسته‌وه‌”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ هۆشداریشیدا له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سه‌رجه‌م ئه‌رشیفی جوله‌كه‌كان له‌ ئه‌مریكاوه‌ بۆ ئیسرائیل بگوازرێنه‌وه‌ و داوایكرد، به‌ر به‌كارێكی له‌و جۆره‌ی ئه‌مریكا بگیرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.