Home » هەواڵ » کوردستانی » ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت
شنگال

ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان و رێپێوانی سه‌رتاسه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن دژ به‌ دواكه‌وتن و لێبڕینی مووچه‌كانیان.

به‌پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (هیوای کورد) كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27-9-2020 كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دژی دواكه‌وتن و لێبڕینی مووچه‌كانیان خۆپیشاندان و رێپێوی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌كه‌ن.

پێشتر ژمارەیەك بەریوەبەری ئامادەیی لە كەلار رایانگه‌یاند،” بۆئەوەی قوتابخانە بكرێته‌وه‌ پێویستە لەماوەی هه‌ر  30 رۆژ جارێكدا مووچەی تەواو دابەش بكرێت و خویندنی ئەلكترۆنی و ئۆنلاینش رەت دەكەینەوە”.

هاوكات لە راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەری 63 خوێندنگەی بنەڕەتی لە كەلار‌ رایانگه‌یاند ،” ئێمە وەكو بەڕێوەبەری بنەڕەتیەكانی سنوری پەروەردەی كەلار دەنگی خۆمان ئەخەینە پاڵ دەنگی بەڕێوەبەری ئامادەیەكانی ھاوپیشە و ھاوشارمان ئەگەر تاوەكو 10-10-2020 حكومەت و وەزارەتی پەروەردە داواكاریە ڕەواكانمان جێبەجێ نەكرێت ئه‌وا لەدوای ئه‌و به‌رواره‌وه‌ بایكۆتی سەرتاسەری ڕائەگەیەنین”.

جێگه‌ی باسه‌‌، دوای تێپه‌ربوونی زیاتر له‌ نۆ مانگ له‌ ساڵی 2020، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها سێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌شكراوه‌ كه‌ دوو مووچه‌ی پێشوو به‌ لێبرینی 21% بووه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.