Home » هەواڵ » جێهان » ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە رۆژئاڤای کوردستان تەقییەوە
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە رۆژئاڤای کوردستان

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە رۆژئاڤای کوردستان تەقییەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەشارۆچکەی سەرێ کانی لەباکوری پارێزگای حەسەکەی رۆژئاڤای کوردستان تەقیوەتەوە و ژمارەیەک هاوڵاتی کوژراو و برینداربون.

ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک ناوچەیەکی دانیشتوان لە لەشارۆچکەی سەرێ کانی لەباکوری پارێزگای حەسەکەی رۆژئاڤای کوردستان  کەلەئێستادا لەلایەن گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا کۆنتڕۆڵکراوە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە.

ئەوەش هاتوە، تائێستا قەرەبای زیانەکان نازانرێت بەڵام بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان لەسەرێ کانی ژمارەیەک هاوڵاتی کوژراو و برینداربون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.