Home » هەواڵ » جێهان » ئۆرسولا ڤۆنده‌رلاین، دەستپێکردنەوەی كۆبونه‌وه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان بە گرنگ ناو دەبات
ئۆرسولا ڤۆنده‌رلاین

ئۆرسولا ڤۆنده‌رلاین، دەستپێکردنەوەی كۆبونه‌وه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان بە گرنگ ناو دەبات

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا خۆشحاڵیی خۆی به‌دەستپێکردنەوەی‌ كۆبونه‌وه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان ده‌ربڕی.

ئۆرسولا ڤۆنده‌رلاین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، له‌دوای ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ی كه‌ له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، ئه‌نجامیدا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا خۆشحاڵیی خۆی به‌‌ دەستپێکردنەوەی كۆبونه‌وه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان ده‌ربڕی.

ڤۆنده‌رلاین تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگاندا بیروڕایان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بابه‌تی كۆچ ئاڵوگۆڕ كردوه‌ و رایگه‌یاندوه‌: “به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ پێشوازیی له‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ یۆناندا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌”.

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا باسی له‌وه‌شكردوه‌ كۆبونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات گرنگن بۆ سه‌قامگیریی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و په‌یوه‌ندیی بنیتانه‌رانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپادا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.