Home » هەواڵ » جێهان » ئێران موشەکێکی نوێی تاقیکردەوە
موشەکی زولفەقار بەسیر

ئێران موشەکێکی نوێی تاقیکردەوە

سوپای پاسدارانی سەربە کۆماری ئیسلامی ئێران دروستکردنی موشەکێکی نوێی راگەیاند کە توانای پێکانی ئامانجەکەی لەدوری 700 کیلۆمەتر هەیە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە لەپێشانگایەکی تایبەت بەنمایشکردنی بەرهەمە سەربازییەکان لەتارانی پایتەختی ئێران  موشەکێکی نوێ بەناوی “زولفەقار بەسیر”ئاشکراکرا.

موشەکەکە توانای بڕینی 700 کیلۆمەتری هەیە، دەتوانرێت کڵاوەی ئەتۆمی لێببەسترێت، چاوێکی کامێرای تایبەت بەپشکنین لێبەستراوە و توانای پێکانی ئامانجەکەی هەیە بەشێوەیەکی ورد.

لەوبارەیەوە، عەلی حاجیزادە، فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەڕاسیمی نمایشکردنی موشەکەکە رایگەیاند، لەبواری دروستکردنی موشەک، فڕۆکەی بێفرۆکەوان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دیکەی جەنگیدا یەکێکە لەوڵاتە پێشکەوتوەکانی جیهان.

موشەکی زولفەقار بەسیر گەورترین موشەکی بالیستیکی ئێرانە کە تائێستا ئاشکرایکردبێت، پێشتریش هەریەک لەموشەکەکانی “کەنداوی فارس” و “هورمز”-ی ئاشکراکرد کە مەودای 250 کیلۆمەتر و 300 کیلۆمەتریان هەیە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.