Home » ئابوری » ئەحمەدی حاجی رەشید: پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی ٢٠٢٠ی عێراقدا زیاتر لە ١٢ ترلیۆن دینارە
ئەحمەدی حاجی رەشید

ئەحمەدی حاجی رەشید: پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی ٢٠٢٠ی عێراقدا زیاتر لە ١٢ ترلیۆن دینارە

پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا ئاماژەی بەوەکردووە، پشکی کورد لە بودجەی گشتی ٢٠٢٠ی عێراقدا زیاتر لە ١٢ ترلیۆن دینارە.

ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، وەکو ساڵانی رابردوو، رێژەی ١٢.٦٧ وەکو پشکی هەرێم دیاری کراوە کۆی پشکی هەرێم لە بودجەدا دوازدە ترلیۆن و  زیاتر لە دووسەد ملیار دینارە.

دەقی نوسینەکەی ئەحمەدی حاجی رەشید:

بوجەی گشتی ساڵی ۲٠۲٠ و پشکی هەرێم

پشکی هەرێم بەشێوەی هەمیشەیی لە خەرجیە ڕاستەقینەکان دیاری دەکرێت دوای ئەوەی بوجەی سیادی و حاکمەی لێجیادەکرێتەوە کە بەم شێوەی خوارەوە :

۱_ خەرجیە گشتیەکان ۱٤۸٦٠٦۸٠۹۱٦٤ سەدو چل و هەشت ترلیۆن و زیاتر لە شەشسەد ملیار دینار

۲_ بڕی سیادی لێدەردەکرێت کە ٤۳٥٥٥۸۱۱۹٥٤ چل و سێ ترلیۆن و زیاتر لە پێنج سەد ملیار دینارە

۳_ ئەوەی کەدەمێنێتەوە دەکاتە ۱٠٥٠٥٠۹۹۷۲۱٠ سەدو پێنج ترلیۆن و زیاتر لە پەنجا ملیار دینارە

٤_ خەرجیە حاکمەکانی لێدەر دەکرێت کە بڕەکەی ٦۱۸٦٤٥۱۷۷۸ شەش ترلیۆن وزیاتر لە سەد ملیارە کەلم بەشەدا بڕی ۱۲،٦۷ بۆ هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت بەڵام بەتەواوی نادرێت چونکە چاودێری و بەدوادا چوون کەمە

٥_ ئەوەی دەمێنێتەوە بڕی ۹۸۸٦٤٥٤٥٤۳۲ نەوەدو هەشت ترلیۆن و زیاتر لە هەشسەد ملیار دینارە

٦_ پاشان تەنمیەی ئەقالیم وئاوەدانکردنەوەی پارێزگان وو پترۆ دۆلارو پرۆژە وەبەرهێنەکانی قەرزەدەرەکیەکانی لێدەردەکرێت ئەوەی دەمێنێتەوە دەکاتە

۸۷٥٥۹٥۲۳٤۳۲ هەشتاو حەوت ترلیۆن و زیاتر لە پێنج سەد ملیارە

۷_ لە سەدا ۱۲،٦۷ ئەو بڕەی سەرەوە پشکی هەرێمە بۆ ساڵی ۲٠۲٠ کە دەکاتە ۱۱٠۹۳۷۹۱٦۱۹ یازدە ترلیۆن زیاتر لە نەوەدو سێ ملیارە

۸_ گەشەی پارێزگاکان و پترۆدۆلارو ئاوەدانکردنەوەی پاریزگاکان بە قەرزی بیانی بۆ بۆ زیاد دەکرێت دەگاتە بڕی ۱۱۲۸٥٦۲٠٠۸۷ یازدە ترلیۆن و زیاتر لە دوسەد ملیار دینار

۹_ موچەی پێشمەرگەی بۆ زیاد دەکرێت کە بڕەکەی ۹۱۲۹۸٥٠۳۲ نۆسەدو دوازدە ملیارو زیاتر لە نۆسەد ملیۆن دینارە .

۱٠_ خەرجیە بەکاربەرەکانی گوێزانەوەی نەوتی خاوی بۆ زیاد دەکرێت کە بڕەکەی ٤۲۲۸٠۱٤٠٠ چوارسەد بیست و دوو ملیارو کەسرێکە .

۱۱_ تێکڕای پشکی هەرێم دەبێتە ۱۲٦۲۱٤٠٦٥۱۹ دوازدە ترلیۆن زتار لە دووسەد ملیار دینارە

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.