Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات
هەرێم و بەغداد

ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەچیتە بەغداد بۆ تاوتوێكردنی ستراتیژییەتی بودجەی گشتی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو.

شاندەكەی حكومەت پێكهاتوون لە زاگرۆس فەتاح، بریكاری وەزارەتی پلادانان و پەروین نوری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی، سبەینێ دووشەممە بەشداری كۆبوونەوەكانی ستراتیژییەتی سێ ساڵی داهاتووی بودجە دەكەن.

پەروین نوری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەكردووە، كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ستراتیژییەتی بودجەی عێراق كە شاندەكەی هەرێمیش بەشداری تێدا دەكات، بە سەرۆكایەتی دكتۆر عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عێراق بەڕێوەدەچێت، تێیدا گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی ستراتیژیەتی بودجەی عێراق بۆ ساڵەكانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢٣، كە هەرێمی كوردستانی عێراق وەك هەرێمێكی فیدراڵی لە عێراق، بەشدار دەبێت لە داڕشتنی سراتیژییەتی بودجەی ئەو سێ ساڵەدا.

ئەوەش لەكاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ ٢٠-٩-٢٠٢٠، پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت بەمەبەستی پەسەندكردنی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.