Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر کۆبوەوە
هەولێر

ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر کۆبوەوە

ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر کۆبوەوە و تیایدا یاداشتى وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزارى هەرێمى کوردستان خوێندرایەوە تایبەت بە داواکارى دروستکردنەوەى ئەنجومەنى شارەوانى هەولێر و دواتریش گفتوگۆی ئەندامانى ئەنجومەن لەوبارەیەوە بەڕێوەچو.

سامان ستار، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر راگەیاند، “بەپێی یاساى ئەنجومەنى پارێزگاکان کە لە پەرلەمانى کوردستان دەرچوە، دەسەڵاتى داوەتە ئێمە بۆ دیاریکردنى ئەنجومەنى شارەوانییەکان بۆیە ئێمە لەو کۆبونەوەیە ئەو ئەنجومەنە دیاری دەکەین و دەنگى پێدەدەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دروستکردنەوەى ئەو ئەنجومەنە کە لە ساڵی 2001وە بۆیەکەمجار دامەزراوە و دواتر سڕکراوە، ئێستا گرنگى خۆی هەیە چونکە هاوڵاتیان هەندێک سکاڵا و داواکارییان هەیە ئاڕاستەى ئەو ئەنجومەنەى دەکەن و ئەوانیش دواى تاوتوێکردن بڕیاری جێبەجێکردن یان ڕەتکردنەوەى دەدەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.