Home » هەواڵ » جێهان » ئەنجومەنی ئاسایش داوا دەكات ، دەستبەجێ شەڕ لە قەرەباغ رابگیرێت
شەڕ لە قەرەباغ

ئەنجومەنی ئاسایش داوا دەكات ، دەستبەجێ شەڕ لە قەرەباغ رابگیرێت

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی پەیامێکی ئاڕاستەی وڵاتانی ئازەربایجان و ئەرمینیا کرد و رایگەیاند، دەستبەجێ کۆتایی بهێنن بە پێکدادانەکانی قەرەباغ، گرژییەکان کەم بکەنەوە و بەبێ دواکەوتن بگەڕێنەوە بۆ دانوستانەکان’.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کۆبونەوەیەکی داخراوی لەبارەی پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا ئەنجامداو لە بەیاننامەیەکیشدا نیگەرانی وڵاتانی ئەندام لەوبارەیەوە خراوەتەڕو، داوای لە هەردو وڵات کردوە دەستبەجێ کۆتایی بهێنن بە پێکدادانەکانی قەرەباغ، گرژییەکان کەم بکەنەوە و بەبێ دواکەوتن بگەڕێنەوە بۆ دانوستانەکان.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ئیدانەی کەوتنەوەی زیانی گیانی مەدەنی و بەکارهێنانی هێزی کرد لە پێکدادانەکاندا و داوای لە لایەنەکان کرد دەستبەجێ کۆتایی بە پێکدادانەکان بهێنن، گرژییەکان کەم بکەنەوە و بەبێ دواکەوتن بگەڕێنەوە بۆ دانوستانەکان.

ماوەی سێ رۆژە شەڕو پێکدادان لە ناوچە سنوریەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەردەوامە و تا ئێستاش دەیان کەس کوژراون و سەدانی دیکەی برینداربون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.