Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم چۆنێتی زەكاتی بازرگانی بڵاو كردەوە
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم چۆنێتی زەكاتی بازرگانی بڵاو كردەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لەراگەیاندراوێكدا چۆنێتی زەكاتی بازرگانی بڵاو كردەوە و رایگەیاند، “زەكات لە ماڵ وكەلوپەل وكاڵای بازرگانی  وەك دەست مایەو كەلوپەل وكاڵای دوكان، سۆپەر ماركێت، پێشانگەكانی جل وبەرگ و ئۆتۆمۆبیل و.. هتد، و هەر كاڵایەكی دیكە كە بە نیەتی بازرگانی كڕین و فرۆشتنی پێوە بكرێت واجبێكی شەرعیە”. دەقى راگەیەنراوەکە ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا لە بەرواری 15/9/2020 وێرای ئەوەی چەند بابەتێكی گرنگی تاوتوێكرد، فەتوای بابەتی (زەكاتی ماڵای بازرگانی)شی راگەیاند، كە پێشتر لەلایەن تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنەوە خوێندنەوەی كۆتای بۆ كرابوو بەم شێوەی خوارەوە:

كورتەی فەتواكە

  1. 1. زه‌كات له‌ ماڵ وكه‌لوپه‌ل وكاڵای بازرگانی وه‌ك: ده‌ست مایه‌و كه‌لوپه‌ل وكاڵای دوكان، سۆپه‌ر ماركێت، پێشانگه‌كانی جل وبه‌رگ و ئۆتۆمۆبیل و.. هتد، و هه‌ر كاڵایه‌كی دیكه‌ كه‌ به‌ نیه‌تی بازرگانی كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ بكرێت واجبێكی شه‌رعیه‌.
  2. 2. زه‌كات له‌ ماڵی بازرگانیدا به‌م مه‌رجانه‌ واجب ده‌بێت:

أ. بگاته‌ ئه‌ندازه‌ی زه‌كات، كه‌ نرخی بیست مسقاڵ زێڕه‌.

ب. ساڵێكی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌و ماڵ یان كاڵایانه‌دا تێپه‌ڕ ببێت.

  1. 3. پێویسته‌ كه‌ ساڵ ته‌واو بوو بازرگان ئه‌وه‌ی له‌ ژێر ده‌ستیدا هه‌یه‌ له‌ دوكانه‌كه‌ یان ماڵه‌ بازرگانییه‌كه‌یدا بیقرسێنێ به‌ نرخی وه‌خت نه‌ك ئه‌و نرخه‌ی كه‌ پێی كڕیوه‌، ئینجا ڕێژه‌ی (%2.5) له‌ سه‌دا دوو نیوی لێ بدات به‌ زه‌كات.
  2. 4. پێویسته‌ بازرگان پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێكی ته‌واو زه‌كاته‌كه‌ی بدات له‌ سه‌رجه‌می نرخی كاڵاكانی دوكانه‌كه‌ یان ماڵه‌ بازرگانییه‌كه‌ی (ئه‌وه‌ی هی خۆیه‌تی یان ئه‌وه‌ی به‌قه‌رز هێناویه‌تی)، بێ گوێدانه‌ قه‌رزه‌كان، چونكه‌ ئه‌و ماڵه‌ی كه‌ كڕاوه‌ وئه‌و ماڵه‌ش كه‌ به‌قه‌رز هێناویه‌تی وله‌ دوكانه‌كه‌یدا هه‌یه‌ ئه‌وه‌ هه‌مووی موڵكی خۆیه‌تی.
  3. 5. هه‌ر ماڵ و كه‌لوپه‌لێك به‌ قه‌رز یان به‌ حازر كڕدرابێت پێش كاتی سوڕانه‌وه‌ی ساڵی (حول)ی ئه‌و ماڵه‌ی كه‌ پێشتر هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ زه‌كات له‌و ماڵه‌ نوێیه‌ فه‌رز نابێت تا ساڵێكی ته‌واو به‌سه‌ر كڕینه‌كه‌یدا تێپه‌ڕنه‌بێت، واته‌: حه‌ولی له‌گه‌ڵ حه‌ولی ماڵه‌ بازرگانیه‌ كۆنه‌كه‌دا جودایه‌و پێكه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عورفی بازرگانی گۆڕاوه‌ و زه‌حمه‌ته‌ بتوانێ بۆ هه‌ریه‌كێك له‌ ماڵه‌ كۆن و تازه‌كه‌ حه‌ولی جودا حیساب بكات، بۆیه‌ پێمان باشه‌ تا بكرێت زه‌كاتی هه‌ردووكیان به‌ حیسابی حه‌وله‌ كۆنه‌كه‌ له‌ یه‌ك كاتدا بدات.
  4. ئه‌گه‌ر كاڵایه‌ك به‌ ساغ كردنه‌وه‌ (تصریف) درابوو به‌ كه‌سێكی دوكاندار یا هه‌ركه‌سێكی دیكه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ئه‌گه‌ر بۆی نه‌فرۆشرا خاوه‌نه‌كه‌ی لێی وه‌رده‌گرته‌، ئه‌وه‌ زه‌كاتی ئه‌و كاڵایه‌ ته‌نها له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی پێویست ده‌بێت به‌ مه‌رجه‌كانی پێشوو، و له‌سه‌ر سه‌رفكه‌ره‌كه‌ واجب نابێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.