Home » هەواڵ » کوردستانی » “باشكردنی ژیان و گوزەرانی ھاونیشتیمانیان لە ئەولەویەتی كاری (ی ن ك) دەبێ”
لاهور شێخ جەنگی

“باشكردنی ژیان و گوزەرانی ھاونیشتیمانیان لە ئەولەویەتی كاری (ی ن ك) دەبێ”

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە باشكردنی ژیان و گوزەرانی ھاونیشتیمانیان لە ئەولەویەتی كاری یەكێتی دەبێت.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لەگەڵ ناوەندیی یەكێتیی لە دانیمارك كۆبوومەوە.

ڕاشیگەیاند، باسم لەھەنگاوەكانی (ی ن ك) كرد لەدوای كۆنگرە و ئەو گۆرانكاری و بەرەوپێشچوونانەی بەسەر ئۆرگان و پەیوەندییە نێوخۆیی و ئیقلیمیەكانی یەكێتیدا ھاتوون، كە وایانكردووە یەكێتیی پێگەیەكی بەھێزتری ھەبێ لەناوچەكە بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی.

دەشڵێت: “باشكردنی ژیان و گوزەرانی ھاونیشتیمانیان لە ئەولەویەتی كاری (ی ن ك) دەبێ”.

ئاشكراشی كردووە، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عیراق ڕێكخستۆتەوە و برەوی زیاتری پێدەدەن و پەیوەندییەكانیشیان لە ئاست وڵاتانی ئیقلیمی باشتر و بەھێزتر دەكەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.