ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له‌به‌غدا رایگه‌یاند، هۆكاری رێگریكردن له‌سه‌ردانیكردنی زیاره‌تكارانی ئێرانی بۆ عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له رێوره‌سمی چله‌ی ئیمام حسێن، هۆكاره‌كه‌ی سیاسی نیه، به‌ڵكو تایبه‌ته به خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئیره‌ج مه‌سجدی له وته‌یه‌كدا له‌میانه‌ی مونته‌دای پێنجه‌می نیشتمانی رایگه‌یاندوه، به‌دواداچونیان له هۆكاری رێگریكردن له زیاره‌تكارانی ئێران كردوه به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنیان بۆ عێراق، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێن، ده‌ركه‌وتوه هۆكاره‌كه‌ی بۆ خۆپارێزیه له ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندی به بابه‌تی سیاسیه‌وه نیه.
ئیره‌ج مه‌سجدی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، پابه‌ند ده‌بن به بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ رێگریكردن له‌سه‌ردانیكردنی زیاره‌تكارانی ئێرانی، چونكه داوای لێبوردنیان كردوه كه بۆ ئه‌مساڵ ناتوانن پێشوازی لهزیارهتكارانی ئێران بكه‌ن.
باڵیۆزی ئێران له به‌غدا باسی له‌وه‌شكردوه، ساڵی رابردو سێ ملیۆن و 500 هه‌زار هاوڵاتی ئێران به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌چله‌ی ئیمام حسێن سه‌ردانی عێراقیان كردبو، له‌لایه‌ن عێراقیشه‌وه پێشوازیه‌كی بێوێنه‌یان له‌ئاستی چاوه‌ڕوانی دراوسێیه‌تی لێكرا.
پێشتر، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوریه‌كانی عێراق رایگه‌یاندوه، سنوری وشكانی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆر‌ونا و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه و رێگه به‌هیچ گه‌شتیارێكی ئێرانی و وڵاتانی دیكه نادرێت سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.