Home » هەواڵ » جێهان » باڵیۆزی ئەمریکا لەچین دەستلەکاردەکێشێتەوە
خوێندن

باڵیۆزی ئەمریکا لەچین دەستلەکاردەکێشێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، تێری برانستاد باڵیۆزی وڵاتەکەیان لەچین دەستلەکار دەکێشێتەوە.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەمڕۆ دوشەممە ئاشکرایکرد، تێری برانستاد باڵیۆزی ئەمریکا لەچین دەستلەکاردەکێشێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سوپاسی تێری کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لەچین و رایگەیاند، ئەو هاوکاربوە لەجارێکی دیکە باڵانسکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەچین راگەیەنراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیەنراوەکە و لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی تائێستا رون نیە.

لای خۆشییەوە، وەزارەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی چین دەستلەکارکێشانەوەکەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام هۆکارەکەی نەزانی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.