Home » هەواڵ » عێراق » “به‌ڵێن به‌پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ده‌ین مافه‌كانیان دابین بكەین”
مسته‌فا كازمی-

“به‌ڵێن به‌پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ده‌ین مافه‌كانیان دابین بكەین”

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، به‌ڵێن به‌پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی  ده‌ده‌ین، ئاگامان لێیان بێت و ئه‌وله‌ویه‌تمان بۆیان هه‌بێت و مافه‌كانیان دابین بكەین.

مسته‌فا كازمی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوەكردووە، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ عێراق و وڵاتانی جیهان پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌نگاوێكیان تۆماركردوه‌، به‌شێكیان له‌ پێناو ئه‌ركه‌كه‌یاندا و بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان شه‌هیدبون، ئه‌و كارانه‌ش سه‌ره‌ڕای كه‌می كه‌ره‌سته‌ و ئامێری پێویست بون.

كازمی سەرەرای دەربڕینی پشتیوانی خۆی بۆ پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی  دەشڵێت، “ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له‌پزیشكانی نیشته‌جێی تێكۆشه‌ر داوا ڕه‌واو ڕاسته‌قینه‌كانیان به‌رزكردوه‌ته‌وه‌ و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین، ئاگامان لێیان بێت و ئه‌وله‌ویه‌تمان بۆیان هه‌بێت، مافه‌كانیان پێبدرێت، مافێك كه‌ ته‌نها به‌هۆی حاڵه‌تی تایبه‌تیه‌وه‌ دواكه‌وتوه‌، ئه‌ویش قه‌یرانه‌كانن كه‌ گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌ڕێوه‌بردنه‌وه‌ توشی دارایی عێراق بوه‌.

هەر لەبەیاننامەكەیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له‌ پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كردوه‌، پێشه‌نگی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا بن، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ڕێژه‌ی مردن كه‌م بونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، پێویسته‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌ركه‌ مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له‌گه‌ڵ هاوكاره‌ قاره‌مانه‌كانیان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.