Home » هەواڵ » عێراق » بڕوانامەی زانكۆكانی سنوری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دانی پێدانرا
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم

بڕوانامەی زانكۆكانی سنوری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دانی پێدانرا

بە بڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بڕوانامەی زانكۆكانی سنوری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، دانی پێدانرا.

بەپێی نووسراوێكی حكومەتی هەرێم، كە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئەمڕۆ 27ی ئەیلول ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم كراوە، ئاماژە بەوەكراوە، “ڕازین لەسەر داننان بە بڕوانامەی دەرچووانی زانكۆكانی سنوری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، ئەوانەی تاوەكو ساڵی خوێندنی 2014- 2015 وەرگیراون بە مەبەستی ڕاستاندن بۆ بڕوانامەكانیان.

جەختیشی كردۆتەوە، كە سەبارەت بە وەرگیراوانی دوای ساڵی خوێندنی 2014- 2015 پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و عیراق دیراسەی ئەم بابەتە بكات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو و بەرزكردنەوەی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت تاوكو بڕیاری لەسەر بدرێت.

لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم چەند زانكۆیەكی ئەهلی كراونەتەوە، كە بریتین لە (نوور، حەدبا، قەڵەم، كتاب) و بڕیارەكە خوێندكارانی ئەو زانكۆیانە دەگرێتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.