Home » هەواڵ » جێهان » بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا بگاتە هەرێمی كوردستان
لویجی دی مایۆ

بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا بگاتە هەرێمی كوردستان

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ، لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، بگاتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم كۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی هیوای کورد كە لەسەرچاوەیەكی سەرۆكایەتی هەرێم بەدەستیهێناوە، بڕیارە، ئێوارەی ئەمڕۆ لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، بەسەردانێك بگاتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە، سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، لە چوارچێوەی گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئیتاڵیا دێت لە بوارەكانی، ئابوری و سیاسی و بازرگانی، بڕیارە گفتوگۆ لەسەر دۆخی ناوچەكە و دواین پەرەسەندنە سیاسییەكان بكرێت.

ئیتاڵیا یەكێكە لەو وڵاتانەی لە شەڕی دژ بە داعش، هاوكاریی پێشكەشی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق كردوە و جگە لە دابینكردنی پێداویستی سەربازی، راهێنانی بە هێزەكانی پێشمەرگە كردوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.