Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » بەرهەم ساڵح بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی میری نوێی كوەیت دەكات
بەرهەم ساڵح

بەرهەم ساڵح بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی میری نوێی كوەیت دەكات

سەرۆك كۆماری عیراق بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی نەواف ئەحمەد جابر سەباح میری نوێی كوەیت كرد.

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/٩/٣٠ بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح كرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە میری دەوڵەتی كوەیت و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، سوربوونی خۆمان وەك گەل و سەرۆك و حكومەتی عیراق بۆ بەڕێزتان ڕادەگەیەنین.

دەقی بروسكەكە…

خاوەن شكۆ شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح میری دەوڵەتی كوەیت..

بە ناوی گەلی عیراق و بە تایبەتی بەناوی خۆمەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەم، بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەرێزتان بە میری دەوڵەتی كوەیتی برا، داواكارم لە پەروەردگاری مەزن ڕێگەتان بۆ ڕاستبكات و سەركەوتووتان بكات، لە سەركردایەتی كردنی گەل و پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ كوەیت.

لەم بۆنەیەدا سوربوونی خۆمان وەك گەل و سەرۆك و حكومەتی عیراق بۆ بەرێزتان ڕادەگەینین لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی برایەتی دێرینی نێوان عیراق و كوەیت و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانە بەرەو هاریكاری زیاتر لە سەرجەم بوارەكاندا كە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو گەل و وڵاتی برا بكات، هاوكات بەهای هاریكاری و خۆشەویستی و ئاشتی لە ناوچەكەدا بچەسپێنێ.

ئەوپەڕی ئومیدم بۆ سەركەوتن و پێشكەوتنی دەوڵەتی كوەیت دەخوازم بە سەركردایەتی بەرێزتان.

براتان

بەرهەم ساڵح

سەرۆك كۆماری عێراق

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.