Home » هەواڵ » جێهان » بەم رێگایانە دیارترین نیشانانەکانی شێرپەنجەی قۆلۆن بناسە
شێرپەنجەی قۆلۆن

بەم رێگایانە دیارترین نیشانانەکانی شێرپەنجەی قۆلۆن بناسە

هەموو نەخۆشیەک كۆمەڵێك نیشانەی هەیە كە گرنگە بناسرێتەوە، بەهەمانشێوە شێرپەنجەی قۆلۆن كۆمەڵێک نیشانەی هەیە، كەمخوێنی، ئازاری سك، دابەزینی كێش لەپڕ لەنیشانە سەرەتاییەكانی توشبوونن بەم نەخۆشیە كە پێویستە سەردانی پزیشک بكرێت بۆ پشكنین و شیكاریی.

لەم بارەیەوە لاپەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بە دیارترینی ئەو نیشانانە کردووە بەم شێوەیە:

١.  بوونی خوێن لە پیساییدا: یەكێک لەهۆكارە سەرەكییەكانی بوونی خوێن لەپیسایی مایەسیرییە، بەڵام نابێت هەروا بەسەرەتایی تێپەرێت پێویستە پزیشكی تایبەت شیكاری بۆ نەخۆشەكە بكات یاخود لەرێگەی هەناوبینی یەوە دەستنیشان بكرێت ئایا ئەمە مایەسیرییەكی ئاساییە یاخود برینێكی شێرپەنجەییە.

٢. كەم خوێنی: هەندێک كات كەم خوێنی بەهۆی ئەو برینانەوەیە كە لە قۆلۆندا هەیە و شاراوەیە نابینرێت بە تایبەتی ئەو كەسانەی كە تەمەنیان زۆرە.

٣.  ئازاری ناوسک: لە كاتی بوونی ئازاری بەردەوامی ناوسك پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت.

٤. دابەزینی كێشی لەش: دابەزینی كێش چەند هۆكارێكی تری هەیە لەوانە رێجیمكردن یاخود زیاد دەردانی غودەی دەرەقی، بەڵام دابەزینێكی زۆری كێش و بەبێ‌ بوونی ئەم هۆكارانە واپێویست دەكات سەردانی پزیشک بكرێت.

٥. گۆڕانكاریی لەكاری ریخۆڵەدا: بوونی گرێ وادەكات چالاكی ریخۆلە تێكبچێت ئەویش وەک قەبزی زۆر یاخود سكچوونی بەردەوام یاخود بوونی غازاتی زۆر و سك ئاوسان كە لە دوو مانگ زیاتر بێت پێویست بەسەردانی پزیشك دەكات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.