Home » هەواڵ » عێراق » بەهای دۆلار بەرزبووەوە
بەهای دۆلار

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بەهۆی مەترسی ئاڵۆزبوونی دۆخی ئەمنی عیراق و دواكەوتنی مووچە بەهای دۆلار بەرزبووەوە.

خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، كە پاش ماوەیەك لە سەقامگیری لە بەهای دۆلاردا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای ئەو دراوە ئەمریكییە بەرامبەر دیناری عیراقی بەرزبووەوە و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 124 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاند، كە بەهای تمەن شكاوە و 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 830 هەزار تمەنە بە دەستی و بە 2 ملیۆن و 930 هەزار تمەنە بە حەواڵە.

ئاشكراشی كرد، كە مەترسییەكانی تێكچوونی دۆخی ئەمنی لە عیراق و كورتهێنانی پارەی مووچەی فەرمانبەران بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و پێدەچێت ئەوەش ماوەیەك بەردەوام بێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.