Home » هەواڵ » جێهان » “تره‌مپ كه‌سێكى ره‌گه‌زپه‌رسته‌ و رقى له‌ ره‌شپێست و كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كانه “
مایكڵ كۆهن

“تره‌مپ كه‌سێكى ره‌گه‌زپه‌رسته‌ و رقى له‌ ره‌شپێست و كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كانه “

مایكڵ كۆهن پارێزه‌رى پێشووى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌ڵێت “ترامپ كه‌سێكى ره‌گه‌زپه‌رسته‌ و رقى له‌ ره‌شپێست و كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كانه‌، ته‌نانه‌ت پێیوایه‌ نیلسۆن ماندێلا سه‌ركرده‌ نییه‌ و ئه‌و وڵاتانه‌ى ره‌شپێسته‌كان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن وه‌ك ته‌والێت وان”.

رۆژنامه‌ى “واشنتۆن پۆست”ى ئه‌مریكى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كۆهین له‌ كتێبه‌كه‌یدا ترامپى به‌ كه‌سێكى ره‌گه‌زپه‌رست پێناسه‌كردوه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ “چه‌ندین لێدوانى سوكایه‌تى دژى سه‌ركرده‌ ره‌شپێسته‌كان وتوه‌، له‌وانه‌ش نیلسۆن ماندێلا سه‌رۆكى پێشووى ئه‌فریقای به‌ سه‌ركرده‌یه‌كى لاواز وه‌سفكردوه‌، ته‌نانه‌ت پێیوایه‌ هه‌ر سه‌ركرده‌ نه‌بوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى خراپ و قسه‌ى ناشایسته‌ باسى ده‌كات”.

به‌پێی كتێبه‌كه‌ی كۆهین، ترامپ وتوشیه‌تى “یه‌ك ده‌وڵه‌تم پێ بڵێ ره‌شپێست به‌ڕێوه‌ى ببات وێرانه‌ نه‌بێت، هه‌موویان ته‌والێتن”، ترامپ رقى له‌ كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌مریكاشه‌ و له‌ كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردندا له‌ ساڵى 2016 وتویه‌تى دڵنیایه‌ ده‌نگى لاتینیه‌كان به‌ده‌ستناهێنێت. هه‌روه‌ك وتویه‌تی “ئه‌وانیش وه‌ك ره‌شه‌كان زۆر گه‌مژه‌ن”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.