Home » هەواڵ » جێهان » ترەمپ پێشوازی لە نوێنەری وڵاتانی ئیمارات، ئیسرائیل و بەحرەین دەکات
ئیمارات، ئیسرائیل و بەحرەین

ترەمپ پێشوازی لە نوێنەری وڵاتانی ئیمارات، ئیسرائیل و بەحرەین دەکات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لە نوێنەری وڵاتانی ئیمارات، ئیسرائیل و بەحرەین دەکات بەمەبەستی واژۆکردنی رێککەوتنی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ 15-ی سێپتێمبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لە نوێنەری وڵاتانی ئیمارات، ئیسرائیل و بەحرەین دەکات.

بەگوێرەی شیکردنەوە سیاسییەکان، ئامانجی سەرەکی ئیدارەی ترەمپ لەو هەنگاوە، بەکارهێنانیەتی بۆ پرسی هەڵبژاردنەکان و نیشاندانی وەک سەرکەوتنی سیاسەتی دەرەوە.

شاندی ئیسرائیل بەسەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیران دەبێت، بەڵام شاندی وڵاتانی بەحرەین و ئیمارات بەسەرۆکایەتی وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەبێت.

شیکەرەوە سیاسییەکان باسلەوەش دەکەن، هاوشێوەی ترەم، بینامین ناتانیاهۆیش دۆخی لەناوخۆدا باشنیە و ئیشی گەورەی بەو رێککەوتنە هەیە و دەیەوێت وەک کارتێکی سەرکەوتن لەبەرامبەر نەیارەکانی بەکاریبهێنێت.

بۆ ئەو مەبەستش، ئەم رێککەوتنانە وەک رێککەوتنی ئاشتی لەقەڵەمدەدرێت، لەکاتێکدا هیچ جەنگێکی راستەوخۆ لەنێوان ئەو لایەنانەدا نیە، ترەمپ و ناتانیاهۆ ئامانجیان لەگەورەکردنی بابەتەکەدا هەیە.

لەبارەی دەقی رێککەوتنەکان، لۆس ئەنجلۆس تایمز رایگەیاندوە تائێستا دەقی رێککەوتنەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکاش رایگەیاندوە تا دوای تەواوبونی مەڕاسیمی واژۆکردنەکە دەقی رێککەوتنەکان بڵاوناکرێتەوە.

سەرچاوەکە راشیگەیاندوە، بەرپرسانی باڵای ئیسرائیلیش ئاگادار نەکراونەتەوە لەدەقی رێککەوتنەکە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.