Home » هەواڵ » جێهان » ته‌ندروستی جیهانی: له‌سه‌ر ئاستی جیهان ژماره‌ی مردن به‌كۆرۆنا كه‌متره‌ له‌وه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت
مردن به‌هۆی كۆرۆنا‌ له‌ ئه‌مریكا

ته‌ندروستی جیهانی: له‌سه‌ر ئاستی جیهان ژماره‌ی مردن به‌كۆرۆنا كه‌متره‌ له‌وه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر ئاستی جیهان ژماره‌ی مردن به‌كۆرۆنا كه‌متره‌ له‌وه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ئێستاوه‌ بۆ داهاتو پێشبینی مردنی ملیۆنێك كه‌س كرابێت.

مایك ڕایان، گه‌وره‌ پسپۆڕی فریاكه‌وتنی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندوه‌، ئه‌و ژمارانه‌ی كه‌ ئێستا راپۆرتیان له‌باره‌وه‌ دراوه‌، ره‌نگه‌ خه‌مڵاندنێك بن و كه‌متر له‌و ژماره‌یه‌ به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدابێت.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كاتێك هه‌ر شتێك هه‌ژمار ده‌كه‌یت، ناتوانیت به‌ ته‌واوی هه‌ژماری بكه‌یت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌م ژمارانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر كۆرۆنا به‌رده‌ستن ژماره‌ی راسته‌قینه‌ نه‌بن.

له‌ئێستادا 33 ملیۆن و 552 هه‌زار و 458 توشبوی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان تۆماركراوه‌، له‌نێویاندا ملیۆنێك و شه‌ش هه‌زار و 381 گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه‌، 24 ملیۆن و 881 هه‌زار و 91 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.