Home » هەواڵ » کوردستانی » ته‌ندروستی دهۆك : 126 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌
دهۆك

ته‌ندروستی دهۆك : 126 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند، 126 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌.

 له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، 126 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌.

به‌وه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی چاكبووان گه‌یشتووه‌ته‌ 38 هه‌زار و 36 كه‌س. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ‌تاوه‌كو ئێستا  5 هه‌زار و 751 تووشبوو له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا ماونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم‌، تاوه‌كو ئێستا نۆ هه‌زار و 771 كه‌س له‌ پارێزگای دهۆك تووشی كۆرۆنا بوون ‌و هاوكات 184 تووشبوو به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.