Home » هەواڵ » کوردستانی » توركیا لە هەرێم چەند بارەگا و ناوەندێكی چاودێری دەكاتەوە 
تورکیا

توركیا لە هەرێم چەند بارەگا و ناوەندێكی چاودێری دەكاتەوە 

توركیا لە هەرێمی كوردستان چەند بارەگا و ناوەندێكی چاودێریكردنی گەریلاكانی پەكەكە دەكاتەوە و میدیاكانی نزیك لە پەكەكەش رایانگەیاند بەرپرسانی پارتی ئەو كارە بۆ توركیا جێبەجێ دەكەن.

توركیا لە هەرێمی كوردستان چەند بارەگا و ناوەندێكی چاودێریكردنی گەریلاكانی پەكەكە دەكاتەوە و میدیاكانی نزیك لە پەكەكەش رایانگەیاند بەرپرسانی پارتی ئەو كارە بۆ توركیا جێبەجێ دەكەن.

ئاژانسی رۆژنیوز رایگەیاند دەزگای میتی توركیا بە هاوكاری بەرپرسێكی پارتی دەستی بە دروستكردنی بارەگای سەربازی كردووە لە سنوری بادینان و هەولێر. لەو دەڤەرانەی كە میتی توركیا دیاریكردووە، لەگەڵ یەكەیەكی تایبەتی پارتی ناوەندی نوێ دروستكراون و بۆ چاودێریكردنی ناوەندەكانی گەریلا، شێوەی جوڵەیان، كۆگای چەك و جبخانە، ئاشكراكردنی سەرچاوە ئابوریەكانیان لە گەڵ دەژگای پاراستنی پارتی دەستبەكار كراوە.

ئاژانسەكە بڵاویكردووەتەوە لەسنوری برادۆست و سیدەكان بارەگا و لەسەر گردی حەسەن بەگ خاڵی چاودێری نوێ  و لە چیای هەڵگورد و حاجی ئۆمەران كە دەكەوێتە سەر ڕێگای گوندی خوشكان كاری دروستكردنی خاڵە چاودێریەكان و دروستكردنی قەرەقۆلەكان دەستییان پێكردووە.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە: لە چیای حەساری سەركان، لەسەر ڕێگای مەخیمان و سنوری دەڤەری دۆڵان، لە ڕایات و بەردە زەرد قەڕەقولی نوێ دروستكراون و گوندێ ژۆر، گوندێ ژێر و شەڕە خاڵی چاودێری نوێ دروستكران و لە ناوچەی دێلزەر و بەردەبۆشكان بارەگا نوێ دروستكراون.

رۆژنیوز ئەوەشی راگەیاندووە ئەو كارانەی توركیا لە ناوچەكە بە هاوبەشی لەگەڵ پارتی ئەنجامی دەدات و “لەسەر گردی هەلەموند كە دەكەویتە بەرانبەر زینی وەرتێ و دەوروبەری ڕەواندوز سەربازانی تورك بە جلی پێشمەرگە جێگیر كراون”.

سەرچاوەیەكی تایبەت وتویەتی “بۆ دروستكردنی قەڕەقولی نوێ و نۆژەنكردنەوەی قەڕەقولە كۆنەكان كۆمیتەیەكی هاوبەش لەنێوان پەدەكە و دەوڵەتی توركدا پێكهێنراوە. بۆ دروستكردنی قەڕەقولەكان پەدەكە پارە لە خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت”.

لەبارەی ناسنامەی فەرمی ئەو هێزانە ئاژانسەكە وتویەتی لەو ناوەندانەی كراونەتەوە بەشێكیان هێزەكانی 80ی پارتیان تێدا جێگر كراوە و لە زانیاریەكاندا ناوی هەریەكە لە بەرهەم عارف یاسین بەرپرسی گشتی فەرماندەیی هەڵگورد، هاتووە كە زانیاریەكان ڕادەستی میت دەكات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.