Home » هەواڵ » جێهان » تورکیا؛ ٨٢ کەس دەستگیرکران
http://www.hivaykurd.com/

تورکیا؛ ٨٢ کەس دەستگیرکران

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لەو خۆپیشاندانانەی لە ٢٠١٤دا بۆ پشتیوانی لە کۆبانی رێکخرابوون، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٨٢ کەس، لە حەوت پارێزگای باکوری کوردستان دەرکرد.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە ئاماژەی بەوەکردووە، لە رۆژانی  شەش، حەوت و هەشتی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا، خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە کۆبانی لەلایەن لایەنگران و ئەندامانی هەدەپەوە لە ٣٥ پارێزگا و ٩٦ شارۆچکە و ١٣١ ناوچەی تورکیا بە تایبەت باکوری کوردستان بە ڕێوەچووە.

لە راگەیەنراوەکەدا تۆمەتی کوشتنی ٣٧ کەس و بریندارکردنی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان ئاڕاستەی رێکخەرانی ئەو خۆپیشاندانە کراوە.

بڕیاری دەستگیرکردنی ئەو ٨٢ کەسە لە کاتێکدایە، پێشتر، بە تۆمەتی هاندان و بەشداری و پشتگیریی لەو خۆپیشاندانانەی بۆ پشتیوانی کۆبانی لە باکوری کوردستان رێکخرابوون، هەریەک لە سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە، دەستگیرکران و تاوەکو ئێستاش لە زینداندان.

ساڵی ٢٠١٤ و لە سەروبەندی هێرشەکانی داعش بۆ سەر شاری کۆبانیی رۆژئاوای کوردستان، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی باکوری کوردستان، خۆپیشاندانی پشتیوانی لە بەرگریی و خۆڕاگری بەرخۆدانی کۆبانی بەڕێوەچوو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.