Home » هەواڵ » جێهان » تورکیا داوای لە ئەمەریکا کردووە لەبارەی پرسی قوبرسەوە هەڵوێستێکی بێلایەنانەی هەبێت
قوبرس

تورکیا داوای لە ئەمەریکا کردووە لەبارەی پرسی قوبرسەوە هەڵوێستێکی بێلایەنانەی هەبێت

دوای واژۆکردنی یاداشتنامەی لەیەکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و نیقۆسیا بۆ بنیادنانی ناوەندێکی راهێنانی سەربازیی لە بەشە یۆنانییەکەی قوبرس، تورکیا داوای لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردووە لەبارەی پرسی قوبرسەوە هەڵوێستێکی بێلایەنانەی هەبێت .

لەماوەی پێشووتری ئەم مانگە، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندبوو کە ئەو قەدەغەی چەکەی ماوەی ٣٣ ساڵە واشنتۆن خستوویەتییە سەر قوبرس کۆتایی هاتووە و ئیتر ئەو دوو وڵاتە لەبواری ئەمنی و سەربازیدا هەماهەنگییەکانیان زیاتر دەکەن .

هەروەک لەکاتی سەردانەکەی رۆژی شەممەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ وڵاتی قوبرسی یۆنانی رایگەیاند کە واشنتۆن لەبارەی رەفتارەکانی تورکیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست هەست بە نیگەرانی قوڵ دەکات ، بەشێوەیەک ئەنقەرە لەگەڵ هەریەک لە یۆنان و قوبرس لەبارەی ناوچە دەریاییە دەوڵەمەند بە وزەکان لە کێشەدایە .

لەبەرانبەردا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە کە ئەو یاداشتنامە سەربازییەی لەنێوان واشنتۆن و نیقۆسیا واژۆکراوە خزمەت بە ئاشتی و سەقامگیری رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست ناکات و زیانی بۆ چارەسەرکردنی پرسی قوبرسیش دەبێت. جەختیشی کردۆتەوە کە ئەو هەنگاوانەی لەمدوایە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ناویەتی گرژییەکانی ناوچەکە زیاتر دەکەن .

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەروەک داواشی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردووە لەبارەی پرسی قوبرسەوە سیاسەتێکی بێلایەنانە پەیرەو بکات و بەشداری ئەو هەوڵانە بکات کە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەدرێن .

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.