Home » هەواڵ » عێراق » تەقینەوەیەك لەناو پەیمانگایەكی ئەمریكی لە نەجەف رویدا
تەقینەوەیەك لەناو پەیمانگایەكی ئەمریكی لە نەجەف

تەقینەوەیەك لەناو پەیمانگایەكی ئەمریكی لە نەجەف رویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، تەقینەوەیەك لەناو پەیمانگای ئەمریكی بۆ پەروەردەی زمانی ئینگلیزی لە گەڕەكی ئەلغەدیر لە پارێزگای نەجەف رویدا.

بەشێك لە میدیاكانی عێراق لە زاری بەرپرسی ئەمنی شارەكەوە بڵاویانكردوەتەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە نزیك كاتژمێر 1:30 خولەك، بۆمبێكی چێنرا و  لەناو پەیمانگای ئەمریكی بۆ پەروەردەی زمانی ئینگلیزی لە ناوەراستی شاری نەجەف تەقیوەتەوە.

لای خۆشیەوە پۆلیسی نەجەف رایگەیاندوە، كە دەزگای ئاسایشی شارەكە، لێکۆڵینەوەیان لە هۆكاری تەقینەوەكە و بەئامانجگرتنی پەیمانگای ئەمریکی بۆ فێرکردنی ئینگلیزی دەستپێكردوە” .

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.