Home » هەواڵ » عێراق » تەقینەوەیەک لە کەرکوک رویدا
لۆگۆی هیوای کورد

تەقینەوەیەک لە کەرکوک رویدا

شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر رێگەی نێوان کەرکوک- تکریت، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربون.

شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراق لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکاب لە خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی فیدڕاڵی لەگوندی مەریەم بەگ لەسەر رێگای کەرکوک– تکریت تەقیوەتەوە، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکانیش، بەوهۆیەوە ئافرەتێک گیانی لەدەستداوە و سێ پۆلیسی فیدڕاڵیش برینداربون.

شەوی رابردوش لە سنوری قەزای خورماتو، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر خاڵێکی سوپای عێراق و لەئەنجامیشدا، سەربازێک کوژراو و سەربازێکی دیکەش برینداربو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.