Home » هەواڵ » کوردستانی » تەندروستى هەرێم، ئامارى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى توشبوون و مردووانى کۆرۆناى راگەیاند
کۆرۆنا

تەندروستى هەرێم، ئامارى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى توشبوون و مردووانى کۆرۆناى راگەیاند

وەزارەتى تەندروستى هەرێم، ئامارى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى توشبوون و مردووانى کۆرۆناى راگەیاند، كه‌ 636 حاڵەتى نوێى توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و 17 حاڵەتى مردن تۆمار كراون و هه‌روه‌ها  403 هەڵگرى ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتى تەندروستى هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا 636 تووشبووی نوێی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، به‌وه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته‌ 42هه‌زار و 368 كه‌س.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا 403 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی چاكبووان گه‌یشتووه‌ته‌ 27هه‌زار و 324 كه‌س.

هه‌ربه‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ له‌ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا، 17 تووشبووی دیه‌ به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی مردووان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشته‌ هه‌زار و 553 كه‌س.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.