Home » هەواڵ » عێراق » تەندروستی عیراق: 4471 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە
تەندروستی عیراق

تەندروستی عیراق: 4471 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 4471 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3773 كەسیش چاكبوونەتەوە و 45 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 290 هەزار و 581 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4471 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 176 و هەولێر 219 و كەركوك 134 و دهۆك 271 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 3773 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 85 و هەولێر 201 و دهۆك 169 و كەركوك 126 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 45 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 8799 كەس.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.