Home » هەواڵ » کوردستانی » تەندروستی هەرێم: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 706 تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشان كراون
وەزارەتی تەندروستی هەرێم

تەندروستی هەرێم: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 706 تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشان كراون

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 706 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون و 25 توشبوش گیانیان لەدەستداوە کۆی گشتی توشبوانیش گەیشتە 44 هەزار و 695 کەس.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 706 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون کە بە گوێرەی پارێزگاکان بەم جۆرە بوە، هەولێر 250 توشبو، سلێمانی 113 توشبو، هەڵەبجە 31 توشبو،  راپەڕین 15 توشبو، گەرمیان 32 توشبو و لە دهۆکیش 265 توشبوی نوێ تۆمارکراون.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 521 توشبوی پەتاکە چاکبونەتەوە و 25 توشبوش گیانیان لەدەستداوە کە بە گوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە بوە، هەولێر 4 کەس، سلێمانی 11 کەس، راپەڕین 4 کەس و لە دهۆکیش 6 توشبو گیانیان لەدەستداوە.

تائێستا لە هەرێمی کوردستان 44 هەزار و 695  کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 28 هەزار و 674 کەس چاکبونەتەوە و هەزار و 617 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.