Home » هەواڵ » عێراق » جوڵانەوەیەکی نوێی سیاسی لە بەغدا راگەیەنرا
بەغدا

جوڵانەوەیەکی نوێی سیاسی لە بەغدا راگەیەنرا

جوڵانەوەیەکی نوێی سیاسی لە بەغدا راگەیەنرا، جوڵانەوەکە لەلایەن سەڵاح عەرباوی یەکێک لە سەرکردە گەنجەکانی پێشوی رەوتی حیکمە سەرکردایەتی دەکرێت و لەکۆنگرەی راگەیاندنی پارتەکەیاندا داوای گۆڕانکاری دەستوری و هەڵبژاردنی سەرۆک بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە دەکەن.

 سەڵاح عەرباوی، سەرۆکی جوڵانەوەی هۆشیاری نیشتیمانی “حركة وعي الوطنية” لەکۆنگرەی راگەیاندنی پارتەکەیدا باسی لەوەکرد، داوا دەکەن گۆڕانکاری دەستوری بکرێت و سەرۆکی وڵات راستەوخۆ لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردرێت، حکومەت لەلایەن سەرۆکی وڵاتەوە دروستبکرێت و رێگریش لە دەستوەردانی دەرەکی بکرێت، هەروەها داوا دەکەن دەسەڵاتێکی دادوەری بێلایەن و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن.

جوڵانەوەی هۆشیاری نیشتیمانی کەزۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتییەکەی لە کەسانی گەنج پێکهاتون بەڵێنی دروستکردنی شارێکی تایبەت بە گەنجان، دروستکردنی دامەزراوەی هۆشیاری و رێکخراوەیی دەدات، هەروەها رێگری لە دروستبونی لێکدابڕان دەدەن لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق.

سەڵاح عەرباوی 30ی مانگی نیسان دەستلەکارکێشانەوەی لە رەوتی حیکمەی نیشتیمانی بەسەرۆکایەتی عەمار حەکیم راگەیاند، ئەوکاتیش دەنگۆی وەرگرتنی پۆستێکی باڵای لە حکومەتەکەی مستەفا کازمی رەتکردەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.