Home » هەواڵ » جێهان » حزبوڵا: ئەمریکا بەرپرسە لەو بەربەستانەی کە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان دروستبوە
لۆگۆی حزبوڵا

حزبوڵا: ئەمریکا بەرپرسە لەو بەربەستانەی کە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان دروستبوە

کوتلەی حزبوڵا لە پەرلەمانی لوبنان رایگەیاند، ئەمریکا بەرپرسە لەو بەربەستانەی کە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان دروستبوە و بەهۆیەوە هیچ هەلێک بۆ رێککەوتن لەبارەی پۆستە وزارییەکان لە ناو کوتلەکانی پەرلەمان نابینرێت.

کوتلەی حزبوڵا لە پەرلەمانی لوبنان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا باسی لە گرنگی دەستپێشخەرییەکەی فڕەنسا بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی چاکسازی خێرا لە وڵاتەکەی کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای فشارەکانی فڕەنسا بۆ سەر سیاسییەکانی لوبنان، هیچ هەلێک بۆ رێککەوتن لەبارەی پۆستە وزارییەکان لە ناو کوتلەکانی پەرلەمان نابینرێت، بەرپرسیارێتی دروستکردنی بەربەستیش لە بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان دەکەوێتە ئەستۆی ئەمریکا.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ کوتلەکانی پەرلەمانی لوبنان لەسەر دیاریکردنی وەزیری دارایی کابینە نوێیەکەی حکومەت رێککەوتن، کە بە گەورەترین بەربەست لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان بە سەرۆکایەتی مستەفا ئەدیب دادەنرا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.