Home » هەواڵ » کوردستانی » حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی ساڵی نوێی خوێندن بڕیاریدا
خوێندنگایەکی هەرێم

حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی ساڵی نوێی خوێندن بڕیاریدا

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ناوه‌نده‌كانی خوێندن تاوه‌كو سه‌ره‌تای مانگی 10 به‌ داخراوی بمێنێته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ تایبه‌ت بووه به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن، بڕیاردراوه‌، دەرگای باخچەی ساوایان و قوتابخانە و پەیمانگە حکومی و ئەھلییەکان بە داخراوی بمێننەوە تاوەکو سەرەتای مانگی 10.

به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، خوێندن بە هەڵبژاردن دەبێت لەنێوان ئۆنلاین و ئامادە بوون لە پۆل. واتە ھەر قوتابیەک پێی خۆش بوو دەتوانێ لە پۆل ئامادە بێت و ھەر قوتابییەکیش ترسی ھەیە و پێی خۆش نییە دەتوانێ بە ئۆنلاین وانەکانی بخوێنێت. بۆ ھەردوو دۆخەکە دەبێ قوتابخانەکان ئامادەکارییان کردبێت.

له‌باره‌ی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی، بڕیار دراوه‌ لە پۆل وانە بخوێنن و 27-9-2020 دەستپێدەکات.

هاوكات بڕیاردراوه‌، له‌ زانکۆ و پەیمانگەکان خوێندنی ئاوێتە بێ، واتە ھەندێ لە وانەکان لە پۆل و ھەندێکی بە ئۆنلاین ده‌خوێنرێن.  دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم، لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپیارێزیدا و لە کۆتایی مانگی شوباتدا، پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستاندا راگیرا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.