Home » هەواڵ » کوردستانی » داهاتی مانگانەی دەروازەی سنوریی باشماخ ٢٠ ملیار دینارە
باشماخ

داهاتی مانگانەی دەروازەی سنوریی باشماخ ٢٠ ملیار دینارە

به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگی دەروازەی نێوده‌وڵه‌تى باشماخ داهاتی مانگانەیان ئاشكراده‌كات‌و ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه‌، هیچ ئاسته‌نگێك له‌به‌رده‌م كاره‌كانیاندا نییه‌و كۆرۆناش نه‌بۆته‌ ڕێگر بۆیان.

شاخەوان ئەبوبەکر بەڕێوەبەری دەروازەکە ئاشکرایکردوە، “جوڵەی بازرگانی لەدەروازەی باشماخ بۆ گواستنەوە هەموو جۆرە کاڵاکان ئاساییە کە بەپلەی یەکەم شمەک‌و کاڵاکان لەئێرانەوە دێن، بەپلەی دوەمیش هی تورکیان، ئەوە جگە لەهاوردەکردنی کاڵا لەدوبەیی‌و چین‌و ژمارەیەک لەوڵاتانی ئەوروپیەوە، داهاتى مانگانه‌ى ده‌روازه‌كه‌ش بە ٢٠ ملیار دینار دەخەمڵێنرێت”.

به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌روازه‌ى باشماخ باسى له‌وه‌شكردوه‌، لەدەروازەکە سەرجەم ڕێکارە پێویستەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێوان کارمەندو سەردانکەران گیراوەتەبەرو هەموو بازرگان‌و شۆفێری بارهەڵگرەکان پشکنینی دڵنیابون لەتەندروستییان بۆدەکرێت، “هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم کارکردنی دەروازەکەدا نییە”.

لەهەرێمی کوردستان چوار دەروازەی سنوری نێودەوڵەتیی هەیە کە ئەوانیش دەروازەکانی (ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، باشماخ‌و پەروێزخان)ن، جگە لەبوونی چەندین دەروازەی سنووریی کە بەگوتەی ئەندامێکی پەڕلەمانی کوردستان مانگانە سەدان ملیۆن دۆلار لەو دەروازانە بەفیڕۆ دەڕوات‌و داهاتەکانیان ناگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی حکومەت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.