Home » هەواڵ » جێهان » ده‌وڵه‌تی یاسا: بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ وڵات ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی
ده‌وڵه‌تی یاسا

ده‌وڵه‌تی یاسا: بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ وڵات ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی

كاتع ركابی ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ وڵات ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌تی داهاتوی عێراق، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ش خۆكوژیه‌.

كاتع ركابی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزی وڵاتانی بیانی و له‌نێویشیاندا هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی مسته‌فا كازمی و حكومه‌ته‌كانی داهاتو، هیچ لایه‌نێكی سیاسیش ناتوانێت دژی ئه‌و بڕیاره‌ كار بكات، چونكه‌ به‌ خۆكوژییه‌كی سیاسی ده‌ژمێردرێت، بڕیاره‌كه‌ نیشتیمانیه‌ و به‌ پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری هاتوه‌ .

وتیشی، “بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌نها به‌ بڕیارێكی دیكه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت به‌تاڵ بكرێته‌وه‌، كه‌ چاوه‌ڕوانیش ناكرێت له‌ دانیشتنه‌كانی داهاتودا شتێكی له‌و جۆره‌ ڕوبدات، چونكه‌ بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان بڕیاری گه‌لی عێراقه‌”.

5ی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا هێزی وڵاتانی بیانی و له‌نێویشیاندا ئه‌مریكا له‌عێراق بكشێنه‌وه‌و له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ش، به‌رپرسانی ئه‌مریكا هۆشدارییاندا له‌وه‌ی، سزای ئابوری و ئه‌منی به‌سه‌ر عێراقدا ده‌سه‌پێنن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.