Home » هەواڵ » جێهان » دواین ئاماری توشبوانی كۆرۆنا له‌ جیهان
كۆرۆنا

دواین ئاماری توشبوانی كۆرۆنا له‌ جیهان

ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌وڵاتانی جیهان به‌رده‌وام رو له‌به‌رزبونه‌وه‌یه‌ و تاوه‌كو ئێستاش 31 ملیۆن و 485 هه‌زار و 777 كه‌س توشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بون، له‌نێویاندا 969 هه‌زار  و 301 مردن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها 23 ملیۆن و 113 هه‌زارو 726 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ بو چاكبونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئامار و داتا سه‌نته‌ری جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مریكا به‌تۆماركردنی حه‌وت ملیۆن و 46 هه‌زار و 216 توشبوی كۆرۆنا له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهانه‌، هه‌ر له‌و وڵاته‌ 204 هه‌زار و 506 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا چوار ملیۆن و 299 هه‌زار و 185 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌، هندستان له‌ئاستی وڵاتانی جیهان به‌پله‌ی دوه‌م دێت ئه‌ویش به‌تۆماركردنی پێنج ملیۆن و 562 هه‌زار و 663 توشبوی كۆرۆنا و 88 هه‌زار و 965 گیانله‌ده‌ستدان، له‌به‌رامبه‌ریشدا چوار ملیۆن و 497 هه‌زار و 867 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌.

له‌دوای ئه‌مریكا و هندستان، بڕازیل به‌پله‌ی سێیه‌م دێت به‌تۆماركردنی چوار ملیۆن و 560 هه‌زار و 83 توشبو، 137 هه‌زار و 350 گیانله‌ده‌ستدان، روسیاش له‌ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهان له‌پله‌ی چواره‌مدایه‌ كه‌ له‌و وڵاته‌ ملیۆنێك و 109 هه‌زار و 595 توشبو تۆماركراون، له‌نێویاندا 19 هه‌زار 489 مردن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها 911 هه‌زار و 973 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌.

ئێران له‌ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهاندا به‌پله‌ی 13 دێت كه‌ 425 هه‌زار و 481 توشبوی كۆرۆنای تۆماركردوه‌، له‌نێویاندا 24 هه‌زار و 788 مردن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها 361 هه‌زار و 523 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌مان ریزبه‌ندی وڵاتان، عێراق له‌پله‌ی 17ه‌مینی  وڵاتاندایه‌، كه‌ 322 هه‌زار و 856 توشبوی كۆرۆنای تۆماركردوه‌، له‌نێو ئه‌و توشبوانه‌شدا هه‌شت هه‌زار و 628 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 258 هه‌زارو 159 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌.

ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ ڤایرۆسێكی كوشنده‌یه‌، كۆتایی مانگی 12ی ساڵی رابردو له‌شاری وهان-ی چین سه‌ریهه‌ڵدا، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌وڵاتانی جیهان بڵاوبوه‌ته‌وه‌ به‌جۆرێك ئه‌و ڤایرۆسه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ زیاتر له‌ 200 وڵات و ناوچه‌ی جیهان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.