Home » هەواڵ » جێهان » دواین ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان
ڤایرۆسی كۆرۆنا

دواین ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان

ئەمڕۆ شەممە ، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتە زیاتر لە 32 ملیۆن و 765 هەزار كەس و لەئێستاشدا ژمارەی مردوان لە ملیۆنێك كەس نزیكدەبێتەوە.

بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، تا بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتوەتە 32 ملیۆن  و 765 هەزار و 204 كەس.

هەر بەپێی ئامارەكان، لە كۆی ژمارەی توشبوان، 24 ملیۆن و 178 هەزار و 346 كەس چاكبونەتەوە، لە ئێستاشدا 7 ملیۆن و 593 هەزار و 395 كەس هەڵگری ڤایرۆسەكەن كە 63 هەزار و876 كەس تەندروستیان لە مەترسیدایە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

لە ئامارەكاندا ئەوەش خراوەتەرو لەسەر ئاستی جیهان، 993 هەزار و 463 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

لەسەر ئاستی زۆرترین ژمارەی توشبوان و مردن، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا یەكەمین وڵاتە و تیایدا 7 ملیۆن و 244 هەزار و 184 كەس توشی ڤایرۆسەكە بون و لەو ژمارەیەش 204 هەزار و 440 كەس گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەگوێرەی ریزبەندییەكە، عێراق هەرچەندە ژمارەی دانیشتوانی بەراورد بە بەشێكی زۆر لە وڵاتانی جیهان كەمە، بەڵام عێراق كەوتوەتە ریزبەندی 16 هەمینی ئەو وڵاتانەی زۆرترین توشبوی ڤایرۆسەكەی تێدا تۆماركراوە كە 341 هەزار و 699 كەس توشبون و 8 هەزار و 867 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.