Home » هەواڵ » جێهان » دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
کۆرۆنا

دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە هەفتەی رابردودا زیادیکردوە، هەروەها تێکڕای توشبوانی پەتاکە لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 30 ملیۆن و 987 هەزار کەس.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتوەتە 30 ملیۆن و 987 هەزار و 709 کەس، لەو ژمارەیەش 22 ملیۆن و 587 هەزار و 48 توشبو چاکبونەتەوە و  961 هەزار و 403 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا  6 ملیۆن و 967 هەزار و 403 توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش  4 ملیۆن و 223 هەزار و 693 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 203 هەزار و 824 کەس بەرزبوەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 659 هەزار و 334 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 419 هەزار و 43 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.