Home » هەواڵ » کوردستانی » دواین ئاماری توشبوان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە رۆژئاڤای کوردستان
کۆرۆنا

دواین ئاماری توشبوان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە رۆژئاڤای کوردستان

هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، 95 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێردا تۆمارکراون و کۆی گشتی توشبوان گەیشتە هەزار و 304 توشبو.

جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە 95 توشبوی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، کە 41 ژن و 54 پیاون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، 13 کەسیش لە دوێنێوە ڤایرۆسەکەیان پەڕاندوە و چاکبونەتەوە، کۆی گشتی چاکبوان گەیشتە 363 حاڵەت.

بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، تا ئێستا هەزار و 304 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و 55 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.