Home » هەواڵ » جێهان » دواین زانیار له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی به‌غدا و هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه
لۆگۆی هیوای کورد

دواین زانیار له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی به‌غدا و هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه

له‌دوای هۆشداریه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌به‌رپرسانی ئه‌منی به‌غدا به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌په‌لامار و هێرشه‌كانی سه‌ر ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانیان، له‌ئێستادا بارودۆخی ئه‌منی و ئاسایشی به‌غدا به‌ره‌و سه‌قامگیری و ئارامی ده‌ڕوات.

ته‌له‌فزیۆنی “الحدپ” له‌سه‌ر زاری په‌یامنێره‌كه‌ی له‌به‌غداوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، هێرشكردنه‌ سه‌ر كاروانی گواستنه‌وه‌ی هاوكاریه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌رده‌وامه‌، له‌كاتێكدا هاوكاری و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانیان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی بواری گواستنه‌وه‌ی عێراقیه‌وه‌ ده‌گوزارێنه‌وه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌رێگه‌ی موشه‌ك و بۆمبی چێندراوه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێن.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، شه‌وی رابردو له‌ پارێزگای ئه‌نبار و نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ی دۆره‌ی باشوری به‌غدا، به‌هه‌مانشێوه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش كاروانێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش له‌ ناوچه‌ی له‌تیفیه‌ی باشوری به‌غدا كراوه‌ته‌ ئامانج.

ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ ئاشكراشیكردوه‌، ئه‌مریكا هۆشداریداوه‌ته‌ حكومه‌تی عێراق رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ر داموده‌زگا و كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیان، به‌ڵام هێرشه‌كان رانه‌گیراون، له‌ئێستاشدا دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئارامبونه‌وه‌ ده‌چێت و جۆرێك له‌جۆره‌كان بارودۆخی ئه‌منی به‌غدا و به‌تایبه‌تیش ناوچه‌ی سه‌وز سه‌قامگیری به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ چوارچێوه‌ی هۆشداری نامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق بۆ راگرتنی “هێرشی گروپه‌ چه‌كدارییه‌كان كه‌ ئێران پشتیوانیان ده‌كات”، واشنتن بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ به‌غدا داده‌خات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌، “ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا حكومه‌تی عێراق و هاوبه‌شه‌ دیپلۆماسییه‌كانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ ته‌واوی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌عێراق دابخات و ته‌واوی كارمه‌نده‌كانی له‌ به‌غدا بكشێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت رێگری له‌ هێرشی گروپه‌ چه‌كدارییه‌كان نه‌كات كه‌ ئێران پشتیوانیان ده‌كات”.

هاوكات ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال، وته‌بێژی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئومێده‌وارن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پێداچونه‌وه‌ به‌بڕیاره‌كه‌یدا بكات، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی باڵیۆزخانه‌ و نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیبلۆماسییه‌كان ده‌كه‌نه‌ ئامانج “ژماره‌یه‌ك گروپێكی له‌یاسا ده‌رچون كه‌ هه‌وڵی تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق ده‌ده‌ن”.‌

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.