Home » هەواڵ » جێهان » دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا لە جیهان

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا لە جیهان

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەیەکدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و  کۆی توشبوانی پەتاکەش لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 30 ملیۆن و 38 هەزار کەس.

بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتوەتە 30 ملیۆن و 38 هەزار و 411 کەس، لەو ژمارەیەش 21 ملیۆن و 806 هەزار و 713 کەس چاکبونەتەوە و 945 هەزار و 97 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە شەش ملیۆن و 828 هەزار و 301 توشبو.

 هاوکات لە ئێران لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبونەوەی پەتاکە، بەڵام رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە بەرەو زیادبون دەچێت، بە جۆرێک لە کۆی 410 هەزار و 334 توشبو، 352 هەزار و 19 کەس چاکبونەتەوە، لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ژمارەی توشبوان لە ئیسپانیا زۆرترین ژمارەی تێدا تۆمارکراوە و تا ئەمڕۆ 614 هەزار و 360 کەس توشی پەتاکە بون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.