Home » هەواڵ » عێراق » دژەتیرۆری کوردستان: سه‌ره‌دوامان لەبارەی بکوژانی خێزانە کوردەکەی بەغدا ده‌ستكه‌وتوه‌
ئه‌ندامانی خێزانە كوردە کوژراوه‌ که‌ی بەغدا

دژەتیرۆری کوردستان: سه‌ره‌دوامان لەبارەی بکوژانی خێزانە کوردەکەی بەغدا ده‌ستكه‌وتوه‌

دەزگای دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، هێزە ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان لەبارەی بکوژانی خێزانە کوردەکەی بەغدا سه‌ره‌داوى “باشيان” ده‌ستكه‌وتوه‌ و له‌ ماوه‌يه‌كى كورتدا زانيارى زياتر بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

پەیجی فەرمی دەزگای دژەتیرۆری کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، له‌باره‌ى ئه‌و خێزانه‌ كورده‌ى شەوی رابردو له‌ به‌غدا كوژران، له‌ ماوه‌يه‌كى زۆر كورتدا زانيارى لەسەر بکوژان و ئەنجامدەرانی روداوەکە بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، “له‌باره‌ى ئه‌و خێزانه‌ كورده‌ى دوێنێ شه‌و له‌ به‌غدا به‌شێوه‌يه‌كى دڕندانه‌ كوژران، ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌داوى باشيان ده‌ست كه‌وتوه‌ و له‌ ماوه‌يه‌كى زۆر كورتدا زانيارى زياتر بڵاوده‌كه‌ينه‌وه‌”.

پەیوەست بەم بابەتەش ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی  كوردستان رایگەیاند، ئیدانەی کوژرانی ئەندامانی خێزانێکی کورد لە بەغدا دەکەن و پرسەنامە و هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکاریان دەکەن، داواش لە حکومەتی عێراق دەکەن هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو روداوەکە و ئاشکراکردنی تۆمەتباران.

شه‌وی رابردو له‌ناوچه‌ی مه‌نسوڕی به‌غدا، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر خێزانێکی کورد و له‌ئه‌نجامدا سێ كه‌س به‌چه‌قۆ كوژران كه‌ باوك و دایك و كچێك بون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.