Home » هەواڵ » کوردستانی » دەستەی وەبەرھێنان: ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشتوکاڵی لە ھەرێم دروستدەکرێت
کارگەی پیشەسازی

دەستەی وەبەرھێنان: ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشتوکاڵی لە ھەرێم دروستدەکرێت

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مۆڵەت دراوەتە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشتوکاڵی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و، بڕیارە لە زووترین کاتدا دەست بە دروستکردنی ئەو کارگانە بکرێت و ڕۆتینیش لە دەستەی وەبەرھێنان زۆر کەم دەکرێتەوە.

محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: “وەکو دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بڕیارمانداوە ئیدی ڕۆتینی کاری وەبەرھێنان زۆر کەم بکەینەوە و نەیهێڵن، ئێستا لە کۆتایی کارەکەداین و بەم زووانە ورەکارییەکان ڕادەگەیەنین”.

شوکری وتیشی: “مۆڵەت دەدەینە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان و، خاوەنەکانیانمان ئاگادارکردوونەتەوە کە ھەندێک ھەیە چەند ساڵێکە پێشکەشیان کردووە و ئێستا کارەکانیان بۆ تەواوکراون و مۆڵەتیان پێ دەدرێت و دەست بە کاری خۆیان دەکەن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات کارگە دروست بکەن”.

دەشڵێت : “داوامان کردووە تا یەک دوو ھەفتەی دیکە خۆیان ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی دەست بە دروستکردنی ئەو ١٠٠ کارگەیە بکرێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.