Home » هەواڵ » کوردستانی » ” دەسەڵات جگە لە خەمی كورسی و نەوت و پارەكانی خۆی، نە خەمی تەندروستی خەڵكێتی و نە بەخەمی پەروەردەی منداڵەكانمانەوەیە”
كازم فاروق

” دەسەڵات جگە لە خەمی كورسی و نەوت و پارەكانی خۆی، نە خەمی تەندروستی خەڵكێتی و نە بەخەمی پەروەردەی منداڵەكانمانەوەیە”

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە وێنەكەی ئەمشەوی هەولێر دەستەكەی دەسەڵاتی ئاشكراكرد و دەشڵێت: ” دەسەڵات جگە لە خەمی كورسی و نەوت و پارەكانی خۆی، نە خەمی تەندروستی خەڵكێتی و نە بەخەمی پەروەردەی منداڵەكانمانەوەیە”.

د. كازم فاروق، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەوەی كە دەسەڵات و حكومەت دەڵێت خۆپیشاندان و قەرەباڵغی و تێكەڵی خەڵك بە ھەموو شێوەیەك قەدەغەیە (لەبەر كۆرۆنا و تەندروستی خەڵك) ھەمووی درۆیە و ئەسڵ و ئەساسی نیە، بەڵكو لە ترسی خۆپیشاندانی مووچەخۆر و خەڵكی نارازیە، ئەگەرنا لەبەر خاتری شاردنەوەی شكستەكانی ڕیفراندۆمەكەی خۆیان ڕێگەیان بەم قەرەبالغی و تێكەڵیە داوە و كۆرۆنا و خەمی تەندروستی خەڵك ھەر وجودی نیە.

ڕاشیگەیاندووە، ھیچ پۆلێكی مەكتەب و زانكۆ و پەیمانگەكان ھێندەی ئەم وێنەیە قەرەبالغ نیە و تێكەڵی دروست ناكات، كەواتە خوێندن بۆچی كراوە بە ئۆنلاین؟ ئەگەر ڕاستە كۆرۆنا ھەیە چۆن دەسەڵات ڕێگە بەم تێكەڵیە دەدات؟ ئەگەر ئاساییە دۆخەكە و تێكەڵی ئاساییە ئەی بۆچی مەكتەب و زانكۆ و پەیمانگەكانیان داخستووە و خوێندنیان كردووە بە ئۆنلاین؟

جەختیشی كردۆتەوە، بەڕاستی ھەر خۆیان بە ئیشەكانیان خۆیان بەدرۆ دەخەنەوە و دەستەكەیان بۆ خەڵك كەشف دەكەن و خەڵكیش باش لەو ڕاستیە تێگەیشتووە، كە دەسەڵات جگە لە خەمی كورسی و نەوت و پارەكانی خۆی، نە خەمی تەندروستی خەڵكێتی و نە بەخەمی پەروەردەی منداڵەكانمانەوەیە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.