Home » هەواڵ » کوردستانی » روسیا هۆشداریدا لە شێوازی مامەڵەی ئەمریکا بەرامبەر بە کوردانی سوریا
سێرگی لاڤرۆڤ. وەزیری دەرەوەی روسیا

روسیا هۆشداریدا لە شێوازی مامەڵەی ئەمریکا بەرامبەر بە کوردانی سوریا

وەزیری دەرەوەی روسیا هۆشداریدا لە شێوازی مامەڵەی ئەمریکا بەرامبەر بە کوردانی سوریا و پرسی کورد لەو وڵاتەدا و رایگەیاند، دەرئەنجامی کارەستاباری بۆ هەمو گەلانی ناوچەکە دەبێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سپۆتنیکی روسی ئەمرۆ هەینی نیگەرانی روسیای دەربڕی لە بارودۆخی رۆژهەڵاتی فورات کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بە سەرۆکایەتی واشنتن کۆنترۆڵ کراوە.

لاڤرۆڤ سەرکۆنەی سیاسەت و رێبازەکانی واشنتنی کرد سەبارەت بە پرسی کورد و وتی”سوپای ئەمریکا لەوێ بۆ چاندنی تۆوی دوبەرەکی لەناو کوردانی سوریا بڵاوبوەتەوە”.

رونیشیکردەوە، ئەمریکییەکان کوردەکان دژی حکومەتی سوریا هاندەدەن و لەو رێیەشەوە هەوڵی دەستپێکردنی دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق دەدەن.

 ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمە جێگای نیگەرانی جدییە نەک تەنیا لە روانگەی یەکپارچەیی خاکی سوریا، بەڵکو وەک بۆمبێکی چێندراو وایە بۆ پرسی کورد لە سوریا و تەقینەوەی لە ئانوساتدایە.

وتیشی” ئاشکرایە ئەو رێبازە لە سیاسەتی واشنتن نەک تەنیا بۆ سوریا، بەڵکو بۆ عێراق، تورکیا و ئێران هەستیارە و ئەمەش یارییەکی مەترسیدارە لەو ناوچەیەدا دژ بە کوردەکان دەکرێت وەک هەمیشە ئەمریکیەکان هەنگاوی لەم جۆرە هەڵئەنێت بۆ دروستکردنی ئاژاوە”.

لاڤرۆڤ لە وتەکانیدا، ئاماژەی بەو گرێبەستە کرد کە رێگە بە کۆمپانیایەکی ئەمریکا دەدات کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە پێشبخەن و نوێبکەنەوە،  بە “پێشێلکارییەکی زۆر جدیی هەمو بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتیەکان ناویبرد”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.