Home » هەواڵ » جێهان » زه‌ریف: بونی توركیا له‌ خاكی وڵاتانی دراوسێ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ تێكده‌دات
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف

زه‌ریف: بونی توركیا له‌ خاكی وڵاتانی دراوسێ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ تێكده‌دات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، سیاسه‌تی توركیا له‌ هه‌بونی هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سوریا و عێراق، نابێته‌ یارمه‌تیده‌ر بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵكو ئاسایشی ناوچه‌كه‌ تێكده‌دات.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بونی توركیا له‌ خاكی وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت عێراق و سوریا، گره‌نتی ئاسایشی توركیا ناكات، به‌ڵكو ئاسایشی ناوچه‌كه‌ش تێكده‌دات، باشترین ڕێگا بۆ مسۆگه‌ركردنی ئاسایش و ئارامیش، بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریا و عێراقیه‌ له‌سه‌ر سنوره‌كانی توركیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویسته‌ ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رێكکه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ دوباره‌ دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردو وڵات، ده‌بێت واشنتن قه‌ره‌بوی ئه‌و زیانانه‌ش بكاته‌وه‌، كه‌ به‌ خه‌ڵكی ئێران گه‌یشتون، له‌ به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت و كاره‌كانی بۆئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ تێپه‌ڕێنێت و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش بده‌ن دوباره‌ ئه‌و كاره‌ نه‌كاته‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌شكرد، سزاكانی ئه‌مریكا ئاسته‌نگی جدیی له‌به‌رده‌م هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وڵاته‌كه‌ی دروستكردوه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی نایاساییبون و قبوڵناكرێت.

له‌باره‌ی هاوكاریه‌كانی ئێرانیش بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، زه‌ریف وتی، “هاوكارییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌رده‌وامه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، ره‌نگه‌ هه‌ندێك له‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ دروستده‌كرێن ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ سست بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ به‌رده‌وام پابه‌ند ده‌بین پێیانه‌وه‌”.

سه‌باره‌ت به‌پڕچه‌ككردنی ئێرانیش، زه‌ریف ئاشكرایكرد، وڵاتەکەی له‌روی دروستكردن و پڕچه‌ككرددنه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ جۆرێك له‌ خۆبژێوی، هاوكاری روسیا و وڵاتانی دیكه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستی چه‌كه‌كانی خۆیان پڕبكه‌نه‌وه‌ كه‌ لایه‌نه‌ گفتوگۆی زۆر باشیان له‌سه‌ر هاوكاریی سه‌ربازی كردوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌و گفتوگۆیانه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.