Home » هەواڵ » عێراق » سامه‌ڕا؛ ژمارەیەک چەکداری داعش كوژران
ژمارەیەک چەکداری داعش

سامه‌ڕا؛ ژمارەیەک چەکداری داعش كوژران

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق رایگەیاند، له‌ئاكامى بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌ له ‌شارۆچكه‌ى سامه‌ڕا چوار سه‌ركرده‌ى داعش كوژران.

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزێكى هاوبه‌ش له ‌لیواى مه‌غاویرى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا و سه‌رایا سه‌لام، له‌میانی بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌دا توانییان چوار سه‌ركرد‌ه‌ى تیرۆرستانى داعش بكوژن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوان لە سەرکردەکان پشتوێنى مینڕێژكراویان به‌ستبو، له‌ناوچه‌ى فه‌رحاتیه‌ له‌شارۆچه‌كه‌ى سامه‌ڕا کوژراون.

حکومەتی عێراق ساڵی 2017 بەفەرمی سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی چەکداری داعشدا راگەیاند، ئەو سەرکەوتنەش بەهاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و پێشمەرگە بو، بەڵام تا ئێستا هەندێک شانەی نوستوی داعش، لە چەند پارێزگایەکی عێراقدا ماون و چالاکی ئەنجامدەدەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.