Home » هەواڵ » کوردستانی » سبەی شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەکات
ئالای هەرێم - ئالای بەغداد

سبەی شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەکات

بڕیارە سبەی شاندێكی هەرێمی كوردستان بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكان سەردانی بەغدا بكەن، ڕێژە و پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی سێ‌ ساڵی داهاتوو دیاری دەكەن.

ئەمڕۆ شەموو 19ـی ئەیلوول بەپێی زانیارییەكانی “هیوای کورد”، بڕیارە سبەی شاندێكی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەغدا بكەن بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكانی چەند هەفتەی ڕابردوو كە بۆ بودجەی سێ‌ ساڵی داهاتوو دەستیان پێ‌ كردووە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، شاندەكە گفتوگۆكانی تایبەت دەبێت لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق، لە ماوەی ڕابردوو چەندان كۆبوونەوەیان ئەنجام داوە.

زاگرۆس فەتاح بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندووە، ئەم هەفتەیە لە بەغدا دەست بە گفتوگۆ دەكەین لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان كە لە بودجەدا چەند بێت، ئەوەش لەسەر گفتوگۆكان دەمێنێتەوە كە رێژەكەی چەند دەبێت.

بریكاری وەزارەتی پلاندانان باسی لەوەش كردووە، هەوڵ دەدرێت ئەمە دوایین زنجیرە كۆبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدا بێت لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە و داڕشتنی ستراتیجیی پڕۆژەیاسای بودجەی سێ ساڵی داهاتوو.

ماوەی 50 ڕۆژ زیاترە گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامی هەیە بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن لەسەر پڕۆژە نەخشەی بودجە بۆ سێ‌ ساڵی داهاتوو.

دوێنێ‌ هەینی 18ی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتەر لەبارەی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا نووسیویەتی، گەشبینم بەوەی كە دەتوانین لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵیی عێراق بگەینە ڕێككەوتنی كۆتا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.